اثينا

اللاجئ هو الشخص الذي يهرب من بلده إلى بلد آخر خوفًا على حياته ، أو خوفا من السجن أو التعذيب ، وبتعدد أسباب اللجوء تتشكل أنواع اللجوء الحرب، الإرهاب والفقر.

Comentarios (2)

كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه‌ هەتا ئێستا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ٣٥٠ کەس.

ولیام سپیندله‌ر، وته‌بێژی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ رایگه‌یاند، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ئیتاڵی و لیبی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ٥٠٠ كۆچبه‌ریان رزگاركردووه‌.

هەروەها وتیشى، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئه‌نجامی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مێكدا حه‌وت كۆچبه‌ر خنكاون و تیمه‌ ئیتاڵییه‌كان ته‌رمه‌كانیان بۆ شاری تراپانیی ئیتاڵیا گواستووه‌ته‌وه‌ و ٢٠ كۆچبه‌ری دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن كه‌ ژن و منداڵیشیان لە نێودایه‌.

سپیندله‌ر، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز نێجیری، كۆتدیڤاری و به‌نگلادیشین و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ گیانیان له‌ده‌ستدابێت.

وته‌بێژی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ جێگره‌وەی متمانه‌ پێکراوتر بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ده‌چنه‌ ئه‌ورووپا و پێویستیان به‌ پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ "پێویستە رزگاركردنی ژیان كاری له‌ پێشینه‌ بێت".

هاوکات جۆیڵ میلمان، وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ یەکی كانوونی دووه‌م تا ١٤ی ئایار له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوەڕاستەوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ورووپا نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ ٥٤ هه‌زار کەس، ساڵی رابردووش و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ژماره‌یه‌ ١٨٩ هه‌زار و ٧٥ كه‌س بووه‌.

Oh my God... we cannot let this happen!!!

Añade tu comentario